ئەمڕۆی چوارشەممە 30ی ئایار، بەرپرسێكی تەنایی لوبنان ڕایگەیاند، سوپای وڵاتەکەی 90%ی پێگە و ژێرخانی حزبوڵای لە ناوچەکانی نزیک لە سنووری ئیسرائیل لەناوبردووە.
ئەمە لە كاتێكدایە كە سەرچاوەکانی حکومەتی لوبنان ڕۆژی سێشەممە ڕایانگەیاند” سوپای ئەو وڵاتە هێرشی کردووەتە سەر زیاتر لە 500 پێگەی حزبوڵای لوبنان لە باشوور و باکووری ڕووباری لیتانی و گەڕەکی باشووری بەیروت”.
ئیسرائیل ڕۆژی یەکشەممە بۆ سێهەمین جار لە دوای ڕێککەوتنی ئاگربەست لە نێوان ئیسرائیل و حزبوڵڵای لوبنان لە ساڵی ڕابردوودا بۆردومانی ناوچەکانی باشووری بەیرووتی کرد.
نووسینگەی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند” ئەو هێرشە کۆگایەکی کردۆتە ئامانج کە حزبوڵڵا بۆ هەڵگرتنی (مووشەکی ورد) بەکاریدەهێنێت و ڕێگری لە چەکدارانی ئەو گروپە کردووە كە گەڕەکی باشووری بەیروت وەک پەناگەیەکی سەلامەت بەکاربهێنن.