کۆبوونەوەیەک لە نێوان بەرپرسانی هەرێمی کوردستان و شاندێکی هاوبەشی سەربازی و دیپلۆماسیی ئەمەریکا، سەبارەت بە پرۆسەی چاکسازی و ڕێکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە، بەڕێوە چوو.
چوارشه‌ممه، 30ـی نیسانی 2025، سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه، لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، کۆبوونەوەیەکی فراوان لە نێوان بەرپرسانی هەرێمی کوردستان و شاندێکی هاوبەشی سەربازی و دیپلۆماسیی ئەمەریکا، سەبارەت بە پرۆسەی چاکسازی و ڕێکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە، بەڕێوە چوو.
ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه ئاماژه به‌وه كردووه، وێڕای خستنەڕووی دواهەنگاوەکانی پرۆسەی چاکسازی، گرنگیی پرۆسەکە و کارکردن بۆ چارەسەرکردنی ئاستەنگەکانی بەردەمی، دووپات کرایەوە.
هه‌روه‌ها له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، سەبارەت بە جێبەجێکردنی قۆناغەکانی داهاتوو، جەخت لە هاوکاری و هاریکاریی هاوبەشی نێوان هەردوولا بە ئاراستەی سەرخستنی پرۆسەکە، کراوه‌ته‌وه.
سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان گوتووشیه‌تی، دۆخی گشتیی ناوچەکە و پێشهاتەکانی، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی کۆبوونەوەکە بوو.