ژیروان نووری
شاعێرێکی ریش سپی
پرچ بۆیە کراو
تۆی هەڵگرت بەرەو ئاسمان
لەسەر پشتی ئەسپێکی رەش
لە قەڵای سنج دا نیشتەوە
رووم کردە چاوی راستی
لەمانگدا دەچوو
چاوی چەپی دیمەنی رۆژئاوا بوون
لە پەنا خاڵێکی سەر برۆکانی
لێوەکانی لەپەرداخێک شەراب دەچێت
منداڵ دەبوومەوە
دەمەوێت برۆکانی لێوە وەربگرم
سەری ئەوانە بپەڕێنم کەژەهری پێدەدەن
دەمەوێ تاڵێکی قژی لە قاوەییەکەی وەربگرم
باخچەی ئارامی پێ دروست بکەم
دوای دایکم لە باخچەی سینگی پاندا و
لەمەمکەکانی بەشوێن گوڵە بەختەورەیەکانی
دارستانی گەورەدا سەر پێبکەم
دەمەوێت لەسەر سینگیدا وەک شەراب
پەرداخێک خەو بخۆم
دەمەوێت لەجیهانی تۆدا
بیابانی رۆحم سەوز بمێنێ
ئێمە بەئاشکراو نهێنی
پیاو دەکوژین دەم و چاوی خڕ بۆن دەکەین
خودا دەستی خڕو چاوی رەش
لێوی تەنک و جەستەی نەرم
کردی بەحۆری و زەوی ئاسمان
ئینجا پشووی دا بۆ ئەبەد
تا ئێستا خۆر لە قژیا
مانگ لەسەر جەستەیدا
ماندوویەتی لەبیر دەکات
ماچی نێوانمان
بوون بە جۆگە رژانە گۆمەسپانەوە
ئێستا …
پەرستگای روح پاکبوونەوەیە
لەگوناهەکانم