ئاژانسی ڕۆیتەرز بە پشتبەستن بە سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بابەتە ڕایگەیاندووە، ئۆکرانیا ئامادەیە ڕێککەوتنی کانزاکان لەگەڵ ئەمریکا واژۆ بکات و پێدەچێت ڕۆژی چوارشەممە ئەو ڕێککەوتنە ئەنجام بدرێت.
ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند، دوای دانوستان لەگەڵ ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، ڕێککەوتنەکە “بەهێزتر و دادپەروەرتر” بووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو بەڵگەنامەیە دەتوانێت “بۆ هەردوو نەتەوە” سوودبەخش بێت.