عەباس عەرەقچی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ڕایگەیاند کە خولی داهاتووی دانوستانەکانی تاران و ئەمریکا لە ڕۆما بەڕێوە دەچێت. ناوبراو ئاماژەی بەوەدا کە کۆماری ئیسلامی ڕۆژی هەینی لەگەڵ سێ وڵاتی ئورووپایی هەروەها وتووێژ دەکات.
ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، بەڕێوەبەرە سیاسییە گشتییەکانی وەزارەتەکانی دەرەوەی فەرەنسا، بەریتانیا و ئەڵمانیا ڕۆژی هەینی لەگەڵ بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی لە ڕۆما کۆدەبنەوە.
خولی پێشووی وتووێژەکانی ئێران و ئەمریکا لە عومان و ئیتاڵیا بەڕێوەچوو.
عەباس عەرەقچی ئاماژەی بەوەشکرد، سەپاندنی سزا نوێیەکانی ئەمریکا “پەیامێکی نەرێنی لە کاتی دانوستانەکاندا” دەنێرێت.