مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
كۆشكی سپیی ئەمریكا لە ڕاگەیاندراوێكدا ڕەخنەی توند لە كۆمپانیای ئەمازۆنی بواری بازرگانیی ئەلیكترۆنی دەگرێت و
ڕایدەگەیەنێت “ئەو كۆمپانیایە ڕق و كینە بڵاو دەكاتەوە و دەم لە سیاسەتیش دەكوتێت.”
لە ڕاگەیاندراوەكەی كۆشكی سپی باس لەوەش كراوە كە ڕاپۆرتێكیان لەسەر ئەو كۆمپانیایە بە دەست گەیشتووە و ویستوویەتی زانیاری بە كڕیارەكانی خۆی بدات، كە باجە سەپێنراوەكانی دۆناڵد ترەمپ كاریگەریی خراپی خستووەتە سەر ئاستی فرۆشی.”
كۆشكی سپی دەشڵێت “ئەمازۆن نرخی فرۆشتنی كاڵاكانی خۆی بەرز كردووەتەوە و هۆكارەكەشی هەر وەكوو لەسەر وێبسایتی خۆیان نووسیویانە، بە هۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی باجەكانە.”