زاری كرمانجی – چۆمان:
ئازاد مستەفا، بەڕێوەبەری ئاوی چۆمان و دەوروبەری بۆ زاری كرمانجی ئاشكرای كرد:” زۆربەی تۆڕەكانی ئاوی گوندەكانی باڵەكایەتی خراپ و كۆنن هی ساڵانی نەوەدەكانن، كە لەلایەن رێكخراوەكان دروستكراوە و ئێستا پێویستیان بە گۆڕین و نۆژەنكردنەوە و فراوانكردنی تۆڕەكان هەیە، هەروەها زۆرێك لە گەڕەكەكانیش ئاویان نییە و بۆ درێژكردنەوەی تۆڕەكان دەرخستەمان ئامادەكردووە.
بەڕێوەبەرایەتی ئاوی چۆمان و دەوروبەری، گوتیشی:” لە یەكە ئیداریەكانی ناوچەكە داواكاریشە، هاوكار و هەماهەنگیانبن بۆ بنبڕكردنی زێدەڕۆی، دەڵێت:” لە ڕابردوو زێدەڕۆی زۆر كراوەتە سەر تۆڕەكانی ئاو، بەشێكی زۆری زێدەڕۆییەكان هەڵگیراون، پێویستە ئەوانەی زێدەریش دەكەن سزا و لێپێچینەوەی تەواویان لەگەڵ بكرێت.
ئەو بەرپرسەی ئاو لە چۆمان، گوتیشی:” چەند پڕۆژەیەكمان بەرز كردۆتەوە داواكارین بۆمان جێبەجێ بكەن”.