لێژنەی کاروباری گشتی ئەمریکا و ئیسرائیل ناسراو بە ئایپاک، هەڵمەتێکی ڕیکلامی بە بڕی ٥٠٠ هەزار دۆلار دەستپێکرد و داوای لە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا کرد کە هەڵوێستی توند بەرامبەر کۆماری ئیسلامی بپارێزێت.
ئەم ڕیکلامە لۆبییە لایەنگری ئیسرائیلە گوشارەکانی لەسەر ئیدارەی ترەمپ زیاتر کردووە و داوای هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەکات. ڕیکلامەکە تیشک دەخاتە سەر لێدوانەکانی پێشووی ترەمپ، کە تیایدا ڕایگەیاندووە، نابێت هەرگیز ڕێگە بە تاران بدرێت چەکی ئەتۆمی بەدەستبهێنێت.
ڕۆژنامەی واشنتۆن ئێگزامینەر، کە ئەم هەواڵە بڵاودەکاتەوە، نووسیویەتی ئەو ڕێکلامە لە فۆکس نیوز و پلاتفۆرمە جیاوازەکانی سۆشیال میدیا پەخش دەکرێت “لە کاتێکدا گفتوگۆکان سەبارەت بە ئەگەری ڕێککەوتنی دیپلۆماسی لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی تاران چڕتر دەبنەوە”.