مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریكا لە چوارچێوەی سیاسەتی ئەو پەڕی گوشار لەسەر بەرنامەی مووشەكی كۆماری ئیسلامی ئێران، 12 كەس و ڕێكخراوی لە ئێران و چین سزادا .
بەپێی ڕاپۆرتێكی ئاژانسی هەواڵی مێهری ئێرانی “نووسینگەی كۆنترۆڵكردنی سەروەت و سامانی دەرەكیی وەزارەتی خەزێنەی ئەمریكا، شەش ڕێكخراوە و شەش كەسی كە بنكەكانیان لە ئێران و وڵاتی چینە، بە تۆمەتی بەشداریكردنیان لە تۆڕێكدا كە كەرەستەی پێویست بۆ مووشەكی بالیستیك بۆ ئێران دابین دەكات، سزا داوە.”
وەزارەتی خەزێنەی ئەمریكا لە بارەی سەپاندنی سزا بە سەر ئەو 12 كەس و ڕێكخراوانەدا ڕاگەیاندووە “ئەم تۆڕە سۆدیۆم پەركلۆرات و دیۆكتیل سیباكاتی لە چین كڕیوە و ڕەوانەی ئێرانی كردووە.”
ڕوونیشی كردووەتەوە “سۆدیۆم پەركلۆرات بۆ بەرهەمهێنانی پەركلۆراتی ئەمۆنیۆم بەكار دێت، كە بە شێوەیەكی باو بۆ مووشەكی بالیستی بەكار دەهێنرێن.”