سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، سەرەخۆشی لە سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان دەكات بۆ كۆچی دوایی دایكی.
ئەمڕۆ چوارشەممە 30/4/2025، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان کرد بۆ کۆچی دوایی دایکی.
سەرۆکی حکوومەت پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمیی خۆی پێگەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە بنەماڵەکەیان ببەخشێت.
سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان، بە ناوی خۆی و بنەماڵەکەیەوە، سوپاس و پێزانینی بۆ پەیوەندی و هاوخەمیی سەرۆکی حکوومەت دەربڕی.