ئەمڕۆ لە سەرەتای ئاڵوگۆڕی بازرگانی ئاسیادا نرخی نەوت دابەزینی زیاتری بەخۆیەوە بینی، ئابووریناسانیش هۆكارەكەی بۆ بەردەوامی شەڕی بازرگانی نێوان ئەمریکا و چین دەگێرنەوە کە خاوەنی دوو گەورەترین ئابووری جیهانن.
ئێستا نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەکساسی ئەمریکا گەیشتە ٥٩ دۆلار و ٦٤ سەنت، لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٦٠ دۆلار و ٤٢ سەنت بوو.
هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت گەیشتە ٦٢ دۆلار و ٥٥ سەنت، لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٦٤ دۆلار و ٧٩ سەنت بوو.
ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو ئاژانسی وزەی نێودەوڵەتی پێشبینییەکانی نرخی نەوتی بە بڕی ٤ دۆلار بۆ ٧٠ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک دابەزاند، ئەمەش بەهۆی بەرزبوونەوەی گرژییە بازرگانییەکانی نێوان ئەمریکا و چین و گۆڕانکاری لە ستراتیژی بەرهەمهێنانی ئۆپێک.