بەپێی بەیاننامەیەكی وەزارەتی نەوتی عێراق لە ماوەی ئەم مانگە زیاتر لە ١٠٦ ملیۆن بەرمیل نەوتى هەناردەکردووە.
ئەم وەزارەتە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند” بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان کە لەلایەن کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراقی سۆمۆ دەرچووە، کۆی گشتی بڕی هەناردەکردنی نەوتی خاو بۆ مانگی ڕابردوو گەیشتە ١٠٦ ملیۆن و ٦٦٣ هەزار و ٢١١ دۆلار کە داهاتەکەی ٨ ملیار دۆلار بووە”.
لە ئامارەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، کۆی بڕی هەناردەکراوی نەوتی خاو بۆ مانگی (١) لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق ١٠٤ ملیۆن و ٧٤٠ هەزار بەرمیل بووە.
وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، بڕی یەک ملیۆن و ٦١٣ هەزار بەرمیل نەوتی کەرکوک و کێڵگەی گەیارە بووە، هاوکات بڕی ٣٠٩ هەزار و ٧٦٥ بەرمیل نەوت بۆ ئوردن هەناردەکراوە.