پێكدادانەكانی هێزەكانی سوریا بەردەوامە و 18 كەس كوژراون جگە لە بریندار بوونی دەیان كەسی دیكە.
ئاژانسی هاوار نیوز سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاویکردەوە” گرژییە ئەمنییەکان لە لادێکانی دیمەشق بەردەوامن و تێکهەڵچوون لە شارۆچکەکانی سەحنایە، ئەشرەفیە سەهنایا و جەرامانا ڕوویداوە و لە ئەنجامدا ١٨ کەس کوژراون کە پێدەچێت ژمارەی کوژراوەکان بەرزبێتەوە”.
رێكخراوی ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ، لای خۆیەوە ڕایگەیاندووە” لە نێو کوژراوەکاندا شێخ وەجدی حەج عەلی کە بەهۆی بەركەوتنی گوللـە لە سەری لە سەحنایە کوژراوە، ئەمە جگە لە کوژرانی چەکدارێکی لایەنگری دیمەشق و نۆ ئەندامی هێزە هاوپەیمانەکانی”.
روانگەی سوری زیاتر نووسیویەتی” لە نێوان پەرەسەندنی گرژییەکاندا کاربەدەستانی دیمەشق قەدەغەی هاتووچۆی شەوانەیان لە سەهنایا و ئەشرەفیە ڕاگەیاندووە، هاوکات جەرامانەش شاهیدی ئامادەبوونی قورسی ئەمنی و جموجۆڵی ئەو خێزانانە بوو کە لە ترسی تێکچوونی ئەمنی شارەکەیان بەجێهێشت، هەروەها فڕۆکەخانەی سەربازی تەعلە لە لادێی سویدە لەلایەن هێرشبەرانی نەناسراوەوە کرایە ئامانج، بەبێ ئەوەی هیچ زیانێکی مرۆیی لێبکەوێتەوە”.
” گرژی و ئاڵۆزییەکانی ئەم دواییەی سوریا لە دوای بڵاوبوونەوەی تۆمارێکی دەنگی دێت کە دەگەڕێتەوە بۆ ئەندامێکی کۆمەڵگەی دروز کە سوکایەتی بە پێغەمبەری ئیسلام کردبوو، ئەمەش شەپۆلێکی گرژی تائیفی لێکەوتەوە کە لە ئێستادا تەشەنەی کردووە بۆ کەمپی زانکۆکان و شارەکانی دیکەی سوریا”. ( روانگەی سوری وای بڵاو كردۆتەوە.