زارى کرمانجى:
لە 46مین ڕۆژی هێرشی ئاسمانی ئەمەریکا بۆ سەر حووسییەکان، جارێکی دیکە ئەمەریکا 49 هێرشی ئاسمانی کردە سەر پێگە و شوێنی هەڵدانی مووشەک و کۆگای چەک و سەربازگەی حووسییەکان لە شەش پارێزگای یەمەن.
میدیاکانی حووسییەکان پشتڕاستیان کردەوە سەنعا ڕووبەڕووی زنجیرەیەک هێرشی ئاسمانی ئەمەریکا بووەتەوە کە ژمارەیان دیاری نەکراوە.
هەروەها پشتڕاستیان کردەوە، چوار هێرشی ئاسمانی کراوەتە سەر حووسییەکان لە گەڕەکی نەهدە و سەربازگەی فیرقەی زرێپۆشی یەکەم لە باکووری ڕۆژئاوای سەنعا. هەروەها سێ هێرشی ئاسمانی بارەگاکانی هەرێمی سەربازیی ناوەڕاستیان بۆمباران کردووە لەگەڵ سەربازگەی سەواد لە باشووری سەنعا.
ڕاشیانگەیاند “فڕۆکە ئەمەریکییەکان زنجیرەیەک هێرشیان بۆ سەر پێگە و ئامانجەکانی حووسییەکان لە ناوچەکانی دەوروبەری سەنعا لە یەمەن دەستپێکرد.”
بەگوێرەی میدیاکانی حووسی، زنجیرە هێرشەکە لە شارۆچکەی بەنی مەتەر لە ڕۆژئاوای سەنعا و لەگەڵ ناوچەی موحیتە لەگەڵ هێرش کردنە سەر سەربازگەیەک لە شارۆچکەی هەمدان لە سەنعا.
ئەمەریکا ناوچەی سەرف سەر بە شارۆچکەی بەنی حەشیش، بۆمباران کرد، کە پێدەچێت شوێنی نیشتەجێبوونی سەرکردەکانی حووسییەکان بێت، ئەمە جگە لەوەی کەرەستەی سەربازی و شوێنی هەڵدانی مووشەکیان بۆمباران کردووە لە چەند شوێنێکی نهێنی تازە دروستکراو لە ناوچەی دار حەید لە شارۆچکەی حوسن لە باشووری سەنعا.
لە پارێزگای جەوف، فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمەریکا 24 هەڵمەتیان دەستپێکرد، لەوانە شەش هەڵمەتیان کردە سەر شوێنی هەڵگرتنی چەکی حووسییەکان لە شارۆچکەی برت عەنان لە خۆرئاوای پارێزگاکە. هەروەها ئەمەریکا 18 پێگە و شوێنی شاردنەوەی مووشەکهاوێژەکان لە شارۆچکەی خلق و غەیل کە بەکارهێنراون، لە کۆمەڵگەی حکوومەتیان بۆمباران کرد.
لە پارێزگای سەعدە هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمەریکا پێگە وشوێنی حووسییەکان لە شارۆچکەی سەحەر بۆمباران کرد. هەروەها چوار هێرشی ئاسمانی شوێنەکانی حووسییەکان و کۆگاکانی چەکیان لە سەربازگەی ماس لە شارۆچکەی مەجزەر لە باکووری پارێزگای مەئریب بۆمباران کرد.
لای خۆیەوە وەزارەتی بەرگریی بەریتانیا ئەمڕۆ چوارشەممە، 30ـی نیسانی 2025، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند “هێزەکانی بەریتانیا و ئەمەریکا لە ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی هاوبەش لە یەمەن بەشداریان کردووە.