ئەمڕۆ سێشەممە یاریزانانی فێرگەی تێنسی سەرزەوی ناوەندی وەرزش و لاوانی ڕواندز لەلایەن یەکێک لەباشترین ڕاهێنەری کوردستان و عێراق (علی ئەبوزێد )مەشق و ڕاهێنانیان ئەنجامدا.
ئەم فێرگەیە ماوەیەکە لە قەزای ڕواندز دامەزراوە بە سەرپەرشتی ناوەندی وەرزش و لاوان، حەفتانە چەند ڕۆژێک ڕاهێنان دەکەن لە ژێر سەرپەرشتی م، شەهید، ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ئارەزوومەندانی ئەم یارییە لە زیادبوونە چاوەڕێی داهاتوێکی گەش لەم لاوانە دەکرێت.

