دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی پارتی بزوتنەوەی نەتەوەپەرستی تورکیا- مەهەپە لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت” پێویستە پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان- دەمپارتی، لەدژی کۆنفڕانسی یەکڕیزیی و یەکهەڵوێستیی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان ڕاوەستێت و هەڵوێستی خۆی دەرببڕێت”.
باخچەلی داوایەک ئاڕاستەی پەکەکە دەکات و دەڵێت” پێویستە بە زوترین کات کۆنگرەی خۆی ببەستێت و چەکەکانیان ڕادەست بکەن و پڕۆسەی خۆ هەڵوەشاندنەوەی پارتەکەی تەواو بکات”.