ئۆزگور ئۆزەل، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕاگەیاند، ئەگەر پڕۆسەی دەستگیركردنی ئەكرەم ئیمامئۆغڵو، سەرۆكی لەكارلادراوی گەورە شارەوانی ئیستەبوڵ بەردەوام بێت، ئەوا كاندیدی پارتەكەیان بۆ پۆستی سەرۆكایەتیی كۆماری توركیا دەگۆڕن.
سەرۆكی جەهەپە پێشبینی ئەوەشی كرد، لە هەڵبژاردنەكاندا ٧٠٪ دەنگەكان بەدەست دەهێنن و زۆرینەی پەرلەمان پێكدەهێنن و گووتیشی” لە ماوەی ١٥ ڕۆژدا، دەستور دەگۆڕن و ئیمامئۆغڵو ئازاد دەكەن”.
زیاتر روونیكردەوە” ئامادەكارییەكان بۆ بەهێزكردنی سیستمی پەرلەمانی بە جۆش و خرۆش و خێراییەكی زۆرەوە دەكرێن و مەنسور یاڤاش دەكەنە سەرۆك كۆمار و ئیمامئۆغڵو دەكەنە سەرۆك وەزیران”.