زارى کرمانجى-وەرتێ:
لەلایەن لێژنەی پشکنین و چاودێری بازاڕ لە ناحیەی وەرتێ، سەدان کیلۆ خۆراک و کەلوپەلى ماوەبەسەرچوو دەستى بەسەرداگیرا.
شۆڕش حەسەن بەڕێوەبەرى ناحیەى وەرتێ بە زارى کرمانجى ڕاگەیاند: ” لیژنەی پشکنین و چاودێری بازاڕ، سەردانی چەندین مارکێت و خواردنگەیان کرد، لە ئەنجامى گەڕاندا سەدان کیلۆ خۆراک و کەلوپەلی ماوەبەسەرچوو، کە شیاوی بەکارهێنان نەبوون دەستیان بەسەرداگیرا، هەروەها رێکاری یاسایی بەرامبەر سەرپێچیکاران گیراوەتەبەرو پسولەی پێبژاردن و ئاگادارکردنەوەیان پێدراوە.