زاری كرمانجی – سۆران:
سەبارەت بە چۆنیەتی تۆماركردن و دانانی كۆمپانیای نوی، مقەدەم هەرێم فازل، بەڕێوەبەری كاروباری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بۆ زاری كرمانجی دیاركرد:” لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دوو كۆمپانیایی ئەمنی هەن، یەكێكیان پاسەوانی بازاڕ قەزای ناوەندی سۆران دەكات یەكێكیشیان لە ناحیەی خەلیفان كار دەكات، بۆ بازاڕی سۆران گرێبەستی تایبەت ئەنجام دەدرێت بەپێ یاسای كۆمپانیا ئەمنیەكان، كە یاسای نوێ بە ژمارە (18)ی ساڵی (2021) دەرچووە، وە لە لایەن وەزارەتی ناوەخۆ ڕێنمایی ژمارە(٤)ی تایبەت بەجێبەجێكردنی بڕیاری یاسای ژمارە (١٨یساڵی(٢٠٢٢ ) دەركراوە، هەر كۆمپانیایەكی ئەمنیی دابمەزرێنێت دەبێت سەردانی وەزارەتی ناوەخۆ بكات و داوایی مۆڵەت پێدان بكات، كۆمپانیا كە داواكاری پێشكە دەكات تاكو مۆڵەتی كۆمپانیای ئەمنی پێبدرێت، ئەم یاسا و رێنمایانەی لەسەر جێبەجێ دەكرێن، نموونە جل و بەرگ، ئەوانەی كار دەكەن نابێت كارمەندی هێزەكانی ناوەخۆ بن هەریەكەیان یەك لیژنەیە هەر ئەو لیژنەیە سەردانی ناحیە و قەزاكانی سنوری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەكات، تەنها لیژنەكانی بەدواداچوون نەبێت كە لە گشت پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان و قەزا و ناحیەكان لیژنە تایبەت بە یەكەی كارگێڕی خۆیان هەیە”.