زارى کرمانجى:
جه‌ی دی ڤانس جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه هۆشداریدا، ڕه‌نگه درێژه‌ی شه‌ڕ له ئۆكرانیا بگۆڕێت بۆ شه‌ڕی ئه‌تۆمی و راشیگه‌یاند، “به‌رده‌وامبونی ململانێكان ده‌توانێت لێكه‌وته‌ی كاره‌ساتبار به‌دوای خۆیدا بهێنێت”.
جه‌ی دی ڤانس له لێدوانێكدا رایگه‌یاندوه، “به‌شێك له میدیاكان بیرۆكه‌یه‌كی سه‌یریان هه‌یه كه ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه بۆ چه‌ند ساڵێكی دیكه به‌رده‌وام بێت، ئه‌وا ڕوسیا ده‌ڕوخێت و ئۆكرانیا خاكی خۆی به‌ده‌ست ده‌هێنێته‌وه و هه‌مو شتێك وه‌ك پێش جه‌نگ ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌مه ئه‌و واقیعه نییه كه ئێمه تێیدا ده‌ژین”
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به‌رده‌وامبونی ململانێكان ده‌توانێت لێكه‌وته‌ی كاره‌ساتبار به‌دوای خۆیدا بهێنێت، له‌وانه‌ش داڕمانی كۆمه‌ڵگاكان و هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی ئه‌تۆمی.
جه‌ی دی ڤانس جه‌ختیكرده‌وه كه سیاسه‌تی فه‌رمی ئیداره‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا كۆتاییهێنانه به‌و ململانێیه، هه‌روه‌ها دۆناڵد تره‌مپ ئه‌ركی تیمه‌كه‌ی داناوه بۆ كۆتاییهێنان به شه‌ڕه‌كه به هه‌مو ڕێگه‌یه‌كی به‌رده‌ست.
دوێنێ ڤلادمیر پوتن سه‌رۆكی ڕوسیا ئاگربه‌ستی سێ ڕۆژه‌ی ڕاگه‌یاند، له 8ی ئایاره‌وه تا 10ی (ئایار/5)، له چوارچێوه‌ی شه‌ڕی ئۆكرانیا، هاوكات له‌گه‌ڵ ئاهه‌نگه‌كانی مۆسكۆ بۆ ڕۆژی سه‌ركه‌وتن له جه‌نگی جیهانی دوه‌مدا.
له وه‌ڵامی ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌ی سه‌رۆكی روسیادا، ڤۆڵۆدمیر زلێنسكی سه‌رۆكی ئۆكرانیا، ئه‌وه‌ی به هه‌وڵی ده‌ستكاریكردن ناوی برد و سه‌ركۆنه‌ی كرد و راشیگه‌یاند، “هه‌وڵێكی نوێ هه‌یه بۆ ده‌ستكاریكردن چونكه هه‌موان چاوه‌ڕێی 8ی (ئایار/5) ده‌كه‌ن و ته‌نها دوای ئه‌وه ئاگربه‌ست جێبه‌جێ ده‌كرێت بۆ دڵنیابون له بێده‌نگی”.