ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ نووسیویەتی: “هەڵەیە ئەگەر وا بیر بکەینەوە کە زیانەکانی باج تەنها لە پرسە ناوخۆییەکاندا سنووردارە، هێرشە بێ جیاوازیەکان بۆ سەر دۆست و دوژمنان متمانەی جیهانی بە متمانەپێکراوی ئەمریکا هەژاندووە.”
ڕۆژنامەکە بڵاویکردەوە، چین لە ئێستاوە دۆخەکە دەقۆزێتەوە، چونکە “هەوڵدەدات وەک بازاڕێکی زەبەلاحی متمانەپێکراوتر ڕەزامەندی هاوپەیمانەکانی ئەمریکا بەدەستبهێنێت”.
ئاماژەی بەوەشکرد، باجەکانی ترەمپ کە گەورەترین شۆکن بۆ سیاسەتی ئابووری ئەمریکا لە ساڵی ١٩٧١ەوە، دواجار دەتوانێت سەرۆکایەتییەکەی لەناوببات.