شەهلا رەشید- زاری كرمانجی :
دكتۆر ئیمان نەبەوی، وێنەیەكی لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام بڵاوكردەوە و راگەیاند:” ئێمە وەك پزیشكانی نەشتەرگەری دانیشتووانی كوردستان (رۆژههڵاتى كوردستان)، بەهۆی پیسكردنی كۆمەڵگەی پزیشكی و هێرشی هێزەكانی پۆلیس بۆ سەر بەشە ناوخۆیی خوێندكارانی پزیشكی، تا وەڵامدانەوەیان مانمان گرتووە، بەڵام بەهۆی ئەو سوێندە پزیشكییەی خواردوومانە تەنها نەشتەرگەری لە حاڵەتی فریاگوزاری ئەنجام دەدەین”.