دڵزار حەسەن
لەزمانی کوردی، وشەی ڕەخنە بەرانبەر مانای (نقد)ی عەرەبی بەکاردەهێنرێت، هەردوو وشەکەش لەبواری ئەدەبیدا بۆ یەک واتا و مەبەست بەکارھاتووە و هەڵگری چەمکێکی دیاریکراون.
ڕەخنەی ئەدەبیش لەپاڵ مێژووی ئەدەب و تیۆری ئەدەبدا، دەبنە سێ لقی تایبەت بەلێکۆڵینەوەی ئەدەبی. واتە ڕەخنەی ئەدەبی لقێکی شیتەڵکاری ئەدەبییە و بایەخ بە ڕاڤەی تێکست دەدات.
ئەرکی ڕەخنەش توێژینەوە و شیکردنەوە و هەڵسەنگاندنی دەقی ئەدەبییە، بەمانایەکی دیکە دیاریکردنی بەهای دەقی ئەدەبییە.
واتە ڕەخنەی ئەدەبی لەو بنەما هونەریی و ئێستاتیکیانە دەکۆڵێتەوە، کە دەقی ئەدەبییان لێ بنیات دەنرێت و ڕەخنەسازیش بەشێوەیەکی زانستییانە بەهای ئەو بنەمایانە دیاری دەکا، بەمەش ڕادە و ئاستی گرنگیی و بایەخی دەق بۆ خوێنەرو نووسەریش دەستنیشان دەکات.
بەو پێیە دەڵێین دەبێ ڕەخنەگر لێکۆڵەرەوەیەکی ئەدەبیی و شارەزابێت و زانیاریی تەواوی دەربارەی مێژووی ئەدەب و تیۆری ئەدەبی میللەتەکەی و میللەتانی تر هەبێت و سەرباری ئەوەش لەجەوھەردا، چێژ لێوەرگرێکی ئەدەبیشە، دەبێ زانیاریی لەبوارە جیاجیاکانی ژیانی سیاسیی و کۆمەڵایەتیی و ئابووری و ڕۆشنبیرییدا هەبێت و شارەزاییەکی گشتیشی لە زانستە مرۆییەکاندا هەبێ. به‌و جۆرە ئه‌گه‌ر ئه‌و دوو كاره‌كته‌رمان ناسی، ئیدی له‌وه ده‌گه‌ین ڕه‌خنه چ له‌بەرهەمی نووسه‌ر ده‌كا.
بیرتان نەچێ ئاوێنه‌ی نووسه‌ر ڕه‌خنه‌گره، لێره‌دا خوێنه‌ر و ڕه‌خنه‌گر لێك جیاده‌كه‌ینه‌وه، چونكه هه‌موو ڕه‌خنه‌گرێك خوێنه‌رێكی جددییه، به‌ڵام هه‌موو خوێنه‌رێك ڕه‌خنه‌گر نییه. باشە بۆ ئه‌و دوو چه‌مكه لێك جیاده‌كه‌ینه‌وه و به‌س له‌سه‌ر چه‌مكی ره‌خنه‌گر ده‌وه‌ستین؟ بابزانیین ڕه‌خنه چییه؟ به‌شێك له نووسه‌رانی ئێمه واتێگه‌یشتوون ڕه‌خنه‌گر شێوه‌یه‌كی پۆلیسی هەیە یان له شیوه‌ی مامۆستایه و كاتێك ده‌قه‌كه‌ی تۆی بینی چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ی لێده‌كه‌ی، كه بزانین چه‌ندت ده‌داتێ، به‌و مانایەی وه‌ك نمره‌ی قوتابخانه چه‌ندت له ده‌ی ده‌داتێ! له كاتێكدا ئه‌وه هیچ پێوه‌ندییه‌كی به ڕه‌خنه‌وه نییه.
ئه‌و نووسه‌رانەی نمره‌ی پاش ده‌هێنن ئیدی خۆیان لێده‌گۆڕێ و په‌لاماری ئه‌وانی دیكه ده‌ده‌ن و خۆی لێده‌بێته داهێنه‌ری بێھاوتا، چونكه ناوه‌نده ئه‌ده‌بیی و ڕۆشنبیرییه‌كان و ڕه‌خنه‌گره نمره به‌خشه‌كان ده له‌سه‌ر ده‌یان داوه‌ته ئه‌و نوسه‌رە، بۆیه خۆی له‌سه‌روی هه‌موویان ده‌بینێت.
ئه‌وه‌یان نه‌ك هه‌ر ڕه‌خنه نییه، به‌ڵكوو ئه‌تكردنی نووسه‌ر و ده‌ق و دونیای ڕه‌خنه‌شه. به‌شێكی دیكه‌ی ڕه‌خنه‌گرمان هه‌یه به لۆژیكی (باش و خراپ) مامەڵە له‌گه‌ڵ ده‌قدا ده‌كا، ئه‌وه‌ش ڕه‌هه‌ندێكی سۆزداری هه‌یه. ڕه‌نگه پێوه‌ندی به براده‌رایه‌تییه‌وه هه‌بێ، كه ئێستا به‌شی زۆری به‌ناو ڕه‌خنه‌گرانی كوردی باشوور به‌و فۆرمە ئیش ده‌كه‌ن. ئه‌وه‌ش ناچێته ناو خانه‌ی ڕه‌خنه‌وه، ئێ باشه ڕه‌خنه چییه؟ به‌ر له‌هه‌موو شتێك ڕه‌خنه هه‌ڵسه‌نگاندن نییه، ماركیتنگیش نییه. ڕه‌خنه له‌و كاته‌وه ده‌ست پێده‌كات، كه ئه‌وی دیكه جیاوازتر لەخاوەن دەق بیرده‌كاته‌وه. واته ڕه‌خنه قووڵكردنه‌وه‌ی جیاوازییه‌كانه له‌به‌رانبه‌ر ده‌قدا، دروستكردنی فاكته بۆ تێگه‌یشتنی جیاواز.
كتێبێكت خوێندۆتەوە و پێتباشبووە و دوایی له‌سه‌ریت نووسی، ئه‌وه نابێته ڕه‌خنه، یاخود كتێبێكت پێخراپ بوو، ئینجا تۆ شتی له‌سه‌ر بنووسی! ڕه‌حنه له‌و كاتەدا ده‌ست پێده‌كا، كه كتێبه‌كه ڕای جیاوازی دروستكرد، بۆیه به‌شی زۆری كتێبه‌كانی ئێمه بەحیساب ڕه‌خنه‌یان لێگیراوه، بەڵام هیچی ناچێته خانه‌ی ڕه‌خنه‌وه.
كتێب هه‌یه خاوه‌نه‌كه‌ی وەک پێویست ناناسرێ و وه‌ك ئه‌وانی دیكه نەخوێندراوەتەوە، چونكه تا ئێستا بەرچاوی خوێنەری باش و ڕەخنەگری جددی نەکەوتووە، یاخود هه‌ست به‌جیاوازی له‌ناو ده‌قه‌كەیدا نه‌كراوه، جیاوازیه‌كانی نه‌بیندراوه، بۆیه دەبینین بە ھۆیەوە پەراوێزکراوە.
نووسه‌ری واش هه‌یه، هێشتا كتیبه‌كه‌ی لەچاپخانە دەرنەچووە، ھەوادارانی ئاهه‌نگی سه‌ركه‌وتنی بۆ سازده‌كه‌ن! ئاخر ڕه‌خنه خۆی لە خۆیدا كوشتنی هه‌قیقه‌ته له‌ناو ده‌قدا، نابێ بۆ هه‌میشه به هه‌قیقه‌ته‌كانی ئه‌و نووسه‌ر ڕازیبین.
ناشێ تووشی وەهم بین، كە دونیایه‌ك كتێبی هه‌یه. خۆ ئێمه شه‌ڕی زۆریی و كه‌می كتێب ناكه‌ین. ڕه‌خنه‌گر كاری ئەوەیە چه‌مكی تازه له‌ناو ده‌قدا بدۆزێته‌وه، نه‌ك وه‌هم بۆ نووسه‌ر دروستبكات.
ئێستا هه‌ندێك به ناوی ڕه‌خنه تۆمه‌ت ده‌به‌خشنه‌وه، هه‌شیانه بوونه‌ته چاوەش و مه‌دالیای باشی و خراپی به ملی ئه‌وو ئه‌مدا ده‌كا. هه‌ر كاتێك تێگه‌یشتین ڕه‌خنه چییه، ئه‌و كات له ڕه‌خنه‌گریش ده‌گه‌ین.
هه‌یه خوێندنه‌وه بۆ كتێبێك ده‌كا، ناوی لێناوه ڕه‌خنه. ئاخر ڕانان و خوێندنه‌وه‌ی كتێب چ پێوه‌ندییان به چه‌مكی ڕه‌خنه‌وه هەیە.
كێشه‌ی ئێمه ئه‌وه‌یه كار بۆ به‌رهەمهێنانی فكری ڕه‌خنه‌یی ناكه‌ین، ترسمان له گفتوگۆی جددی هه‌یه و توانای قبوڵکردنی جیاوازییمان نییه. له‌جیاوازی ده‌ترسین، بۆیه خاوه‌ن بنەمای ڕه‌خنه‌نین.