ئەمڕۆ دووشەممە 28ی نیسانی 2025، دامەزراوەی محەمەد بن راشد ئەل مەکتومی ئیماراتی سەردانی هەرێمی کوردستانیان کردووە بۆ ئەوەی بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە پرۆژەی قوتابخانەی ئەلیکترۆنی لە هەرێمی کوردستان ڕابگەیەنن.
ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: ”پێش چوارساڵ دەستمانکرد بە بەشداری کردن لە پرۆژەی قوتابخانەی دیجیتاڵی لەگەڵ دامەزراوەی محەمەد بن راشد ئەل مەکتوم، ئامانجمان لە بەشداری کردن زیاتر گرنگی دانبوو بە پرۆسەی خوێندن و پیشکەوتنی کەرتی پەروەردەیە، ئەم پرۆسەیە لە ئایندەیەکی نزیکدا لە تەواوی هەرێم جێبەجێ دەکرێت.
پرۆسەی خوێندی ئەلکترۆنی یەکێکە لە پێشکەوتووترین سیستەمەکانی خوێندن لە جیهاندا، ئاسانکارییە هەم بۆ قوتابی و هەمیش بۆ مامۆستایان، ئەم پرۆژەیە لە رێگەی ئەپلیکەیشنێکی دەبێت دەتوانرێت لەرێگەی کۆمپیوتەر یاخود ئایپادەوە داخلی ببن، تەواوی ئەو وانە و پێداویستیانەی قوتابی بۆ فێربوونی وانە پێویستییەتی لەبەر دەستی دەبێت، هەروەها مامۆستا دەتوانێت لە رێگەیەوە بە زووترین کات و ئاسانترین کات ئامانج و مەبەستی دیاری کراوی خۆی بگەیەنێتە دەست قوتابیەکانی و لە پەیوەندی بەردەوامدابن.
پرۆسەی خوێندنی ئەلیکترۆنی پێشکەوتووترین سیستەمی خوێندنە لە جیهاندا، قوتابیان لە رێگەی ئایپادەکانیانەوە دەتوانن تەواوی زانیاری و شیکاری وانەکانیان بەدەست بهێنن، ئەو قوتابیانەی کە ناتوانن بەهۆی هەر هۆکارێکەوە بێت چەند رۆژێک نەچنە قوتابخانە لە وانەکانیان دانابڕێن بە ئەیپادەکانیان دەتوانن بەشداربن لە وانەکەی هەمان رۆژ، ئەو وانانەی توانای تێگەیشتنیان نەبووە دەتوانن دووبارەی بکەنەوە و لێیتێبگەن.
دامەزراوەی محەمەد بن راشد ئەل مەکتوم دەڵێت، لە هەرشوێنێک قوتابخانەی دیجیتاڵی هەبێت ئاستی قوتابیان بە شیوەیەکی بەرچاو بەرز دەبێتەوە، خۆشحاڵم کە کوردستان بە شێک دەبیت لەم پێشکەوتنانە، لێرە پێشوازیەکی جوانمان لێکراوە و پلان وایە لەگەڵ وەزیری پەروەردە و تەواوی کاربەدەستان کار بکەەین بۆ بەئەلیکترۆنی کردنی تەواوی قوتابخانەکانی هەرێمی کوردستان.
ئالان حەمە سەعید رایگەیاند: پێویستە مامۆستایان راهێنانیان پێبکرێت لەسەر سیستەمە نوێکە بۆ ئەوەی بتوانن قوتابیان رابهێنن لەسەر کارکردن بەم سیستەمە نوێیە، لە ئایندەیەکی نزیکدا هەموو قوتابخانەکان دەکەینە ئەلیکترۆنی.