زاری كرمانجی :
بەپێی هەواڵێكی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەكشەممە ٢٧ی نیسان هونەرمەند حەسەن ئەحمەدی خەڵكی ماكۆ، لە ماڵەكەی خۆیدا لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستبەسەر كراوە.
ڕێكخراوەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، حەسەن ئەحمەدی بەبێ پیشاندانی هیچ بەڵگەنامەیەكی دادوەری دەستبەسەركراوە و هێزە ئەمنییەكانیش بە وردی ماڵی ئەو هونەرمەندەیان پشكنیوە و تا ئێستا هیچ زانیارییەكی ورد سەبارەت بە هۆكاری دەستگیركردنی و شوێنی ڕاگرتن و چارەنووسی ئەم هاوڵاتییه لەبەردەستدا نییە.
حەسەن ئەحمەدی یەكێكە لە هونەرمەندە چالاكەكانی ناوەندی ڕۆشنبیری و هونەری شاری ماكو، ئەم هونەرمەندە كوردە لە ڕێوڕەسمی گەورەی نەورۆز لە شاری ورمێ كە بە ئامادەبوونی زیاتر لە ١٥٠ هەزار هاوڵاتی بەڕێوەچوو، بەشداری كردبوو.
هەروەها پێشتریش سێ كەس لە برازا و خوشكەزای حەسەن ئەحمەدی لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستبەسەر كرابوون.