زارى كرمانجي :
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی رەوشی كەشوهەوای ئەمڕۆ دووشەممە و سبەی سێشەممە شارەكانی هەرێمی كوردستانی بڵاوكردەوە، بەگوێرەی راگەیەنراوەكە ئەمڕۆ کەشی هەریـم بە گشتی نیمچە هەور دەبێت و ئەگەری نمە باران بارینی هەیە.
كەشناسی سەبارەت بە كەشوهەوای ئەمڕۆ دووشەممە رایگەیاند: ئاسمان بەگشتی نیمچە هەور دەبێت, ئەگەری نمە باران هەیە لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی و هەولێر.
سەبارەت بە كەشوهەوای سبەی سێشەممە، كەشناسی رایگەیاند: ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، لەناوچە شاخاوییە سنوورییەکان هەوری تەواو دەبێت.
كەشناسی پلەكانی گەرمای پێشبینیكراوی شارەكانی بەمشێوەی خوارەوە بڵاوكردەوە:
هەولێر: 32 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 28 پلەی سیلیزی
دهۆک: 28 پلەی سیلیزی
کەرکووک: 33 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 29 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 29 پلەی سیلیزی
سۆران: 25 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 17 پلەی سیلیزی