زارى کرمانجى:
بەرپرسێكی وهزارهتی شارهوانی و گەشتوگوزاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات، ناوی زیاتر لە 9 هەزار و 600 پێشمەرگەیان بۆ ئەنجوومەنی وەزیران نارد، بۆ تەرخانكردن و پێدانی زەوی.
سەربەست مەولوود، سەرپەرشتیاری تیمی وردبینی و ڕێکخستنی فۆڕمی دابەشکردنی زەوی له وهزارهتی شارهوانی و گەشتوگوزار، ڕایگەیاند: “بە نووسراوی فەرمی و بۆ تەرخانكردنی زەوی بۆیان، ناوی زیاتر لە 9 هەزار و 600 پێشمەرگەمان بۆ ئەنجوومەنی وەزیران نارد،” ئاماژەی بەوەش دا، چاوەڕوانن بەم نزیکانە ڕەزامەندییەکە بۆیان بگەڕێتەوە و زۆر ناخایەنێت.
سەبارەت بە وردەكاریی لیستەكە گوتی: “لەو لیستەی نێردراوە، ناوی چەندین یەکە و بەڕێوەبەرایەتیی جیاوازی وەزارەتی پێشمەرگەی تێدایه و ئەمجارە زۆرترین ئیش بۆ ئەوان کراوە.”
سەربەست مەولوود، ئاشكراشی كرد: “رەزامەندییەكان بەپێی شوێنی نیشتەجێبوون و كارتی زانیاری و بەپێی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان جیا دەكرێنەوە، پاشان بۆ شارەوانییە پەیوەندیدارەكانیان رەوانە دەكەین، بۆ تەرخانکردنی زەوی بۆیان.”
هەر فەرمانبەر و پێشمەرگەیەک، كە 8 ساڵ خزمەتی هەبێت و هەر خانەنشینێكیش لە كاتی فەرمانبەریدا سوودمەند نەبووبێت، زەوییەكی 200 مەتری پێ دەدرێت.