زارى كرمانجي :
ئەندامێکی شاندی تەکنیکی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، وەزارەتی دارایی عێراق وردبینی لە لیستی مووچە تەواوکردووە. ئامادەکاری بۆ دابەشکردنی لیستی مووچە دەکرێت.
ئەو ئەندامەی شاندی دارایی باسی لەوەشکردووە، چاوەڕێن ئەمڕۆ راپۆرتی کۆتایی وردبینییەکە بخرێتە بەردەم تەیف سامی و ئەویش لە کۆبوونەوەی سبەینێی ئەنجومەنی وەزیران دەیدات بە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق تاوەکو واژۆی لەسەر بکات و پارەی مووچە بنێرێت.
سەرچاوەیەکی دیکە لە وەزارەتی دارایی دەڵێت: “سەرجەم گەنجینەکانیان ئاگادارکردووەتەوە ئامادەکاری بۆ دابەشکردنی مووچە بکەن چونکە لەنزیکترین کاتدا بەغداد پارەی مووچەی مانگی چوار دەنێرێت”.