زارى كرمانجي :
هەرچەندە بەرپرسانی باڵای ئێرانی لە ئێستادا ئەگەری تێکدەرانە سەبارەت بە تەقینەوەکەی بەندەر عەباس ڕەت دەکەنەوە، بەڵام پەرلەمانتارێکی ئێران ئاشکرای دەکات کە کۆمەڵێک ئاماژەیڕوون هەیە کە ئیسرائیل دەستی لە تەقینەوەکەدا هەیە.
لە لێدوانێکیدا بۆ ماڵپەڕی هەواڵی (ڕۆکنا ) ئێرانی محەمەد سیراج، ئەندامی پەرلەمانی ئێران بانگەشەی ئەوەی کردووە تەقینەوەکەی بەندەر عەباس کارێکی تێکدەرانەیە.
سیراج بانگەشەی ئەوەی کرد کە تەقینەوەی بەندەرەکە لە چوار خاڵی جیاواز ڕوویداوە و، وتی”ڕوودانی تەقینەوەکە لە چوار خاڵی جیاواز، بەواتای ئەوە دێت ماددەی تەقینەوە لە ناو
کۆنتێنەرەکاندا هەبووە”.
ڕاشیگەیاند”بەگشتیی ماددە کیمیاییەکان تەنیا لە یەک خاڵدا ئاگردەگرن و دەبنەهۆی کەوتنەوەی ئەم جۆرە تەقینەوانە. ڕەنگە ئەم کۆنتێینەرانە لە کاتی گواستنەوەدا تەقینەوەیان تێدادانرابێت، تەنانەت ڕەنگە لەلایەن سیخوڕانی خۆجێییەوە تەقینەوەیان تێدا دانرابێت”.
سیراج ئەوەشی خستەڕوو کە ئەگەری ئەوە هەیە ئیسرائیل مانگە دەستکردەکانی بەکارهێنابێت بۆتەقینەوەکان یان ئامێری تەوقیتکردن کە لە دوورەوە کاریان پێدەکرێت بەکارهێنابێت و وتی” بە تەواوی حیسابی ئەوەیان کردبوو کە کۆنتێینەرەکان زۆرترین زیان لە بەندەرەکەدروست دەکەن. ئاماژەگەلێکی ڕوون هەیە کە ئیسرائیل دەستی لەم کارەدا هەیە”.
بە پێی ئامارەکان زیاتر لە ١٢٠٠ کەس لە تەقینەوەکەی بەندەری ڕەجایی لە بەندەر عەباسبرینداربوون وتا ئیشتا ٤٠ کەس کوژراون و زیانێکی زۆری ماددیشی بە بەندەرەکە گەیاندراوە.