زارى كرمانجي :
ئەمڕۆ دووشەممە وەزیری پێشمەرگە ڕایگەیاند؛ لە ساڵی ئایندە و لە کابینەی 10 یەم هیچ شتێک نامێنی بەناوی یەکەی 70 و 80 بەڵکو لە 11 فرقە هەموویان لەژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگە کۆدەکرێنەوە و دەبن بە یەک هێزی پێشمەرگە کوردستان.
سەبارەت بە سیستەمی بەرگری ئاسمانی، گووتی:” پێشووتر قسەمان لەگەڵ پنتاگۆن (ئەمریکا) کردوو بۆ دابین کردنی سیستەمی بەرگری ئاسمانی هەوڵی جدی دراوە، لە کابینە داهاتوو واتا کابینەی 10 یەم، کوردستان دەبێتە خاوەنی سیستەمی بەرگری ئاسمانی”.