مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
ئاژانسی هەواڵی مێهری فارسی، لە سەر زاری بریكاری وەزیری پەیوەندییەكانی ئێران بڵاوی كردەوە كە پسپۆڕانی ئێرانی توانیان هێرشێكی بەربڵاو و ئاڵۆزی ئەلیكترۆنی بۆ سەر ژێرخانی ئێران پووچەڵ بكەنەوە.
هاوكات بێهزاد ئەكبەری، بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیای پەیوەندییەكانی ژێرخانی، لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس نووسیویەتی : سوپاس بۆ خودا بە هەوڵی تیمە ئەمنی و تەكنیكییەكانی كۆمپانیای ژێرخانی پەیوەندییەكان و وەزارەتی پەیوەندییەكان، دوێنێ یەكێك لە بەربڵاوترین و ئاڵۆزترین هێرشە ئەلیكترۆنییەكان بۆ سەر ژێرخانی وڵات دەستنیشانكراو ڕێوشوێنی خۆپارێزی گیرا.”
ئەكبەری دەشڵێت كە بە تەواوی هێرشە ئەلیكترۆنییەكە بۆ سەر ژێرخانی ئابووریی ئێران پووچەڵ كراوەتەوە .