زاری كرمانجی – سۆران :
محەمەد ئامۆكەیی، پەیامنێری زاری كرمانجی رایگەیاند:“ كاتژمێر شەشی ئەم ئێوارەیە لە گوندی مەمدییەی سەر بە ناحیەی باسرمەی دەشتی هەریر، كوڕێك بەناوی مەتین هیمداد لەگەڵ باوكی دەكەونە نێو گۆمێكی ئاو مەتینی تەمەن 13 ساڵان دەخنكێت.
پەیامنێری زاری كرمانجی گووتیشی:“ باوك و كوڕەكە سەرقاڵی زەوی كێڵان بوونە مەتین: گووتەیتی گەرمامەو خۆی فڕێداوەتە ناو گۆم و خنكاوە باوكی چووەبۆ رزگاركردنی ئەویش دۆخی تێكچووە و رەوانەی نەخۆشخانە كرا.
ئەو دوو هاووڵاتییە دانیشتوی گوندی مەرزان كە نزیكە لە شوێنی رووداوەكەو ئێستا تەرمی مەتین گواسترایەوە بۆ پزیشكی دادی هەولێر.