مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
بە پێی ڕاگەیاندراوێكی پۆلیسی ویلایەتی تێكساس، دوو گەنجی كورد لە بەنزینخانەیەكی شاری ئارلینگتۆن بە دەمانچە تەقەیان لێكراوە و كوژراون .
لە ڕاگەیاندراوەكەی پۆلیس ئەوەش هاتووە “سێ گەنجی كورد لە بەنزینخانەیەكی تێكساس لە كاتی تێ كردنی بەنزین لە ئۆتۆمبێلەكەیان، لەلایەن سێ گەنجی دیكەوە تەقەیان لێكراوە و دوو لە گەنجەكە كوژراون و ئەوەی دیكەشیان بریندار بووە.”
بە پێی زانیارییەكان، قوربانییەكان و ئەوانەشی كە تەقەیان لێكردوون خەڵكی زاخۆن و دوو كەسیان لە لایەن پۆلیسەوە دەستگیركراون .
ناسنامەی كوژراوەكان لەلایەن پۆلیسەوە ئاشكرا كراون كە ناویان ئەیاز سندی و ئومێد سندییە.