ئێواره‌ی ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه لە عەممان، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەیمەن سەفەدی جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی ئوردن کۆبووەوە.
هەردوولا باسیان له بره‌ودانی زیاتر به پەیوەندییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ ئوردن لە بوارە جیاجیاكاندا كرد، هه‌روه‌ها پێشهاتە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکانیان تاوتوێ كرد و جەختیان لەسەر گرنگیی هەماهەنگی بۆ پاراستنی سەقامگیری لە ناوچەکەدا کردەوە.
نێچیرڤان بارزانی وێڕای ده‌ربڕینی پێزانینی خۆی بۆ پەیوەندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ ئوردن، ستایشی ڕۆڵی ناوچەیی و هەوڵەکانی ئوردنی بۆ بەهێزکردنی ئاشتی کرد.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئوردنیش وێڕای ده‌ربڕینی خۆشحاڵیی خۆی به سه‌ردانی سەرۆکی هه‌رێمی كوردستان، خواستی ئوردنی بۆ فراوانکردنی هاوکاری لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.


































































