زاری كرمانجی :
لە ماوەی ساڵانی رابردوو، زۆربەی بەرپرسانی حكومەت لە پۆستەكانیان ماونەتەوە ، بێ ئەوەی گۆڕانكارییەكی بكرێت.
لە قەزای چۆمانی سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، تاكو ئێستا گۆڕانكاری بەرپرسان بە شێوەیەكی فەرمی نەكراوە، زاری كرمانجی نوێترین زانیاری لەسەر گۆڕانكاری بەرپرسان بڵاودەكاتەوە .
كرمانج عزەت، بەرپرسی لقی 26ی گوڵان، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند:” لە چۆمانیش گۆڕانكاری پێویستە زۆربەی بەرپرسەكان كاتی گۆڕانكاریان هاتووە. ئەگەر سیستەم هەبێ خەڵك فەرمانگەیەك وەك موڵكی كەسی نابینێ، كە پێیوایە نابێ گۆڕانكاری پێ بكرێ، بۆیە دەبێ ڕێنمایی یاسایی لەو بارەوە دەربچێ.
بەرپرسی لقی 26ی گوڵانی پارتی لە چۆمان، دووپاتی لەوەكردەوە، گۆڕانكاری گرنگە لە پۆستەكان بكرێت، خۆزگە پلانێك هەبوایە بۆ دیاری كردنی ماوەی بەرپرسیارەتی، ئەوە كێشەیەكی یاسایی و سیستەمیە كە بۆتە ئاستەنگێك لە ڕێكخستنی تواناكان، پسپۆڕی كارەكە دیاری دەكات كە بەرپرسی ناوخۆی و یان دەرەكی بێت .