مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
دەستەی باڵای حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیاندراوێكدا هۆشداری بە هاووڵاتییان دەدات كە بە هیچ شێوەیەك بۆ ئەمساڵ حەجی بازرگانی بوونی نابێت و ڕایدەگەیەنێت “لەگەڵ هەموو وەرزێكی حەجدا هەواڵ لەلایەن كۆمپانیای وەهمی و كەسانێكەوە لەبارەی بوونی حەجی بازرگانی بڵاو دەبێتەوە، بەڵام تەواوی ئەو هەواڵانە دوورن لەڕاستییەوە.” و دەشڵێت “لایەنی فەرمی عێراق كە پەیوەندی ڕاستەوخۆی لەگەڵ وەزارەتی حەج و عومرەی سعوودیە هەیە، بەرپرسیارە لە پێدانی مۆڵەتی حەج و ڤیزا بۆ عێراقییەكان، چونكە هیچ كەسێك ناتوانێت بەبێ مۆڵەت حەج بكات.”