زاری كرمانجی-چۆمان:
لەسەر بودجەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ، بەگوژمەی زیاتر لە ٢٥١ ملیۆن دینار ژمارەیەك پڕۆژەی خزمەتگوزاری لەسنوری قەزای چۆمان جێبەجێ دەكرێن.
سوارا ئەكرەم، قایمقامی قەزای چۆمان، بە زاری كرمانجی گووت: ” دوای بەدواداچوون و هەوڵەكانمان بۆ وەرگرتنی رەزامەندی چەند پڕۆژەیەكی خزمەتگوزاری، ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ڕەزامەندی دەربڕی بە ئەنجامدانی ١٠ پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە سەنتەری قەزای چۆمان و ناحیەی قەسرێ و گەڵالە.
گووتیشی: ” ئەو پڕۆژە خزمەتگوزارییانە لەسەر بودجەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەشێوەی راستەوخۆ جێبەجێ دەكرێن و لە هەوڵی بەردەوام دەبین، بۆ راكێشانی زۆرترین پرۆژەی خزمەتگوزاری لە سنورەكەمان.