شمشێرێک کە لەلایەن ئیمپراتۆری فەرەنسا ناپلیۆن بۆناپارتەوە ڕاسپێردرابوو بۆ بەکارهێنانی تایبەتی خۆی، لە مەزادخانەی هۆتێل درۆات لە پاریس دەخرێتە زیادکردنەوە. ئەم شمشێرە کە بە فەرمانی نیکۆلاس نۆئێل بۆتێ لە ساڵی ١٨٠٢ دروستکراوە، بە درێژایی سەردەمی ناپلیۆن لەگەڵ ناپلیۆن ماوەتەوە و دواتر پێشکەش بە ئیمانوێل دی گرۆچی، دوا مارشاڵی سەردەمی ناپلیۆن کراوە. لە ساڵی ١٨١٥ەوە ئەم شوێنەوارە مێژووییە لەلایەن نەوەکانی مارشالەکانەوە پارێزراوە.
شمشێرەکە بە شێوەیەکی ناوازە ڕازاوەتەوە و لە زیوی زێڕین دروستکراوە و لە پێستی نەهەنگدا غەلافی کراوە، بە چەکێکی ڕێوڕەسمی و گرانبەها ناسراوە و پێشبینی دەکرێت لە زیادکردنێکی ئاشکرادا بە یەک ملیۆن یۆرۆ (١.١ ملیۆن دۆلار) بفرۆشرێت.