محەممەد تەڵعەت
قوتابی قۆناغی چوارەم لە زانكۆی سۆران / بەشی مێژوو
پاش شكستهێنانی ئیمپڕاتۆریەتی عوسمانی لە بەرامبەر هاوپەیمانان لە جەنگی یەكەمی جیهانی واژۆكردنی ئاگربەستی مۆدۆرۆس لەگەڵیان ٣١ ئۆكتۆبەری ١٩١٨ بووە هۆی لاواز بوونی دەسەڵاتی عوسمانیەكان، لەئەنجامی ئەمەشدا ناڕەزایەتی و یاخبوون سەریهەڵداوە بۆیە سوڵتانی ئەوكات (محمدی شەشەم) سەركردەیەكی سەربازی بەناوی (مستەفا كەمال ئەتاتورك) ڕاسپاردوە بۆ لە ناوبردنی یاخبیونەكان وەك پشكنەری سوپای نۆیەمی عوسمانی بەڵام دواتر بڕیاریدا نەگەرێتەوە شەڕی سەربەخۆیی بكات دژی ئیمپڕاتۆریەتی عوسمانی، بۆ ئەم مەبەستەش هەوڵیدا پاڵپشتی بەدەست بهێنت، یەك لەو پاڵپشتیانەی هەوڵیدا بەدەستی بهێنت پاڵپشتیكردنی كوردەكان بوو بۆ خۆی تاكو پاڵپشتی بزوتنەوەك بكەن بۆ ئەم مەبەستەش گفتوگۆی لەگەڵ سەرانی كوردی كردوە، بەتایبەتی ئەو هاوكارییەی كوردەكانیش لە هەردوو كۆنگرەی (ئەرزەڕۆم و سیواس) بە دیاردەكەوێت هەر لەوكاتیش پرسی كورد گۆڕانگاری بەسەر هات، هەروەها لێهاتووی مستەفا كەمال ڕۆڵی بینیەوە لەڕازیكردنی كوردەكان لەبەرامبەردا دەوڵەتێكی سەربەخۆیان بۆ دروست بكات، كوردەكانیش لەوكاتدا لەپێناو ئازادی و سەربەخۆی تێدەكۆشان، هەروەها كورد و كەمالیەكانیش دژی داگیركاری ئەوروپیەكان بوون. بۆ بەدەست هێنانی ئامانجەكانیش كوردەكان بڕیاریاندا پاڵپشتی مستەفا كەمال ئەتاتورك بكەن.
دوای ئەوەی مستەفا كەمال دەست لە كاركێشانەوەی خۆی پێشكەش بە سوڵتان كرد، بڕیاری دا خۆی بەرەیەكی بەرگری دژی هاوپەیمانان دروستبكات، بۆ ئەم مەبەستەش بڕیاری بەستنی هەردوو كۆنگرەی (ئەرزەرۆم ٢٤تەمموزی ساڵی ١٩١٩ و سواسی٤ئەیلولی ساڵی ١٩١٩)دا. لەهەردوو كۆنگرەكە بڕیاری یەكخستنی خاكی توركیا دراوە، وە پێكهێنانی بزووتنەوەی بەرگری لەژێر ناوی (كۆمەڵەی ماف وبەرگری لەئەنادۆڵ و ڕۆمێڵی)، هەردوو كۆنگرەكەش بەردی بناغەی بزووتنەوەی كەمالی و دەوڵەتی توركیای نوێی دانا. دوای تەواوە بوونی ئیش و كاری كۆنگرەی ئەرزرۆم مستەفا كەمال چەند پەیامێكی بۆ ژمارەیەكی زۆر لەسەرۆك و كەسایەتی كوردە ناسراوەكان ناردوە داوای لێكردوون بەشداری لە بزوتنەوە رزگارخوازییەكەی بكەن، ئەو كەسایەتییانەی داوای لێكردوون ئەمانە بوون: حاجی موسابەگ سەرۆكی هۆزی موتكی یەكێك لەو كەساییەتیان بوو كاتێك مستەفا كەمال سەركردەی هێزی دووی سووپا بووە گفتوگۆی لەگەڵ كردبوو سەبارەت بەكێشە نیشتمانییەكان، شێخ عەبدولباقی ئەفەندی لە بدلیس، عەبدولرەحمان ئاخ شیرناك، عومەر ئاغ لەدرشا، رەسوڵ ئاغا لەموش، شێخی مەزن یاددین ئەفەندی لەنورشەمس، جەمیل چەتۆ بەگ سەرۆكی هۆزەی غرزان هیتد.. بێجگە لەمانەش نامەیەكیشی بۆ (شێخ محمود) لە سلێمانی نارد تیادا داوای لێدەكات هاوكاری بكات. بەڵام ئەم داواكاریانە لەلایان هەندێك لەكوردەكان پشتگوێ خران بەهۆكاری نەبوونی متمانە بە مستەفا كەمال ئەتاتورك لە بەرامبەردا ڕێگای بەكوردەكان نادا بۆ پێكهانی تپی سەربازی وە ڕێگاشی نەدا بەدامەزراندی هەر بزوتنەوەكی كوردی لەناوچەكەدا، هەر لەبەر ئەوەش كوردەكان بوون بەدوو بەشەوە: بەشێك هاوكاری متسەفا كەمالیان كرد بەشێكی تریش هاوكاریان نەكرد ئەو بەشی ڕەتیانەكردەوە هاوكاری بكەن كۆمەڵی تەعالی كوردستان و بنەماڵی بەدرخان پاشا بوون. لەبەر ئەمە دەبینین بەشی یەكەم یان كۆمەڵەی یەكەم لە كۆنگرەی سیواس ٤ ئەیلولی ساڵی ١٩١٩بەسترا بوو پێكهاتبوون لەم كەسایەتیانە لەپێناو بەرگریكردن لەمافی ویلایەتەكانی ڕۆژهەڵات، مستەفا كەمال ئەتاتورك، رەوف بەگ، زانای ئایینی رایف ئەفەندی (كورد بوو) شێخ فەوزی ئەفەندی (كورد بوو) شێخ سامی بەگ. لێرەدا كۆنگرەیەك بەسترا بەهاوكاری و پشتگری كوردەكان. لەیاداشتنامەكانی عیسمەت ئینۆنۆ داهاتووە دەڵێ: ” كوردەكان بەگشتی پێیان باشتر بوو لە چوارچێوەی كۆمكاری توركیدا بێمنەوە لەپێناو پاراستنی یەكێتی خاكی نیشتمان، لەبەر ئەوە هاوكاری گەورەیان پێشكەش كردین”. هەروەها كۆنگرەی سیواس جەختی لەوە دەكردوە لەسەر داخستنی پرسی كورد دوای شەڕی ڕزگاری خوازی توركیا بۆنموونە ناوی (كۆمەڵەی بەرگریكردن لەمافی ویلایەتەكانی ڕۆژهەڵات) گۆڕی بۆ (كۆمەڵەی بەرگریكردن لەمافی ئەنادۆڵ و وڵاتی ڕۆم)، دوای ئەوە بەپشتوانی كورد مستەفا كەماڵ بیری لە دوو مەسەلە كردەوە، یەكەم ئامادەكردنی هەموو چین و توێژەێك بۆ ئەوەی لەگەڵ داگیركاران بجەنگن، دووەم هاوكاری كردنی سیستەمی نوێ ڕووسیا لەپێناو پتەوكردنی پەیوەندییەكانیان. كورد خزمەتێكی زۆری پێشكەش بە نیشتمانی توركیا كردوە كورد توانی دەست بگرێت بەسەر قارس پێش سووپای ئەرمەنەكان، خزمەتكردنی كوردیش لەبەرەكانی شەڕی ڕۆژهەڵات و باشووری بە بزوتنەوەی نیشتمانی توركیا كردوە. هەروەها بەگوێرەی خشتەی كارەكان كۆنگرەی سیواس دەستەی دامەزرێنەری كورد (٩)كەس بوون، لەكۆنگرەی ئەرزرۆمیش لەكۆی (٨)كەس سێ ئەندام لیژنەی سەرپەرشتیكار بوون ئەمانە بوون شێخۆ فەوزی سەرۆكی تایفەی نەقشبەندی لەئازربایجان. سەعدوللە لەسعرت، حاجی موسا سەرۆكی هۆزی موتكی. لەم چوار چێوار چێوە نوسەرەێكی ئینگلیزی لەكتێبەكەی ئاماژەی پێكردووە بەناوی گورگی توزاوی دەڵێ: “پەیوەندی بەسەرۆك هۆزە كوردەكان كردوە بەناوی نیشتمانپەروەری و ئایینی، تەنانەت جلی پیاوانی ئاینی موسڵمانانی پۆشیوە داوای لێكردوون بۆ ئەوەی دژی داگیركاری ئەرمەنەكان و ئەوروپیەكان بوستنەوە”
لەكۆتاییدا: مەستەفا كەمال ئەتاتورك بەڵێنی دەوڵەتێكی سەربەخۆی بەكورد دا بۆ ئەوەی پاڵپشتی بزوتنەوەكەی بكەن. هەندێك لەكوردەكان پاڵپشتی و هاوكاری خۆیان بۆ مستەفا كەمال دووپاتە كردوە، هەندێكی تریشان پاڵپشتیان نەكردن، هەرچەندە كوردەكان خزمەتێكی باشیان پێشكەش بە بزوتنەوەی نیشتمانی توركیا كرد كە دەرئەنجام بەردی بناغەی كۆماری توركیای دامەزراند. بەڵام مستەفا كەمال ئەتاتورك بەڵێنەكانی بەرامبەر بەكورد جێبەجێ نەكرد.
سەبارەت بە پرسی ڕۆڵی كورد لە یارمەتیدانی مستەفا كەمال ئەتاتوركدا بۆ دامەزراندنی كۆماری توركیا مستەفا كەمال سەركەوتوو بوو لەفریودانی كوردەكان بە بەڵێنە ناراستەكانی بەكوردەكان، ئەویش بڕیاری ئۆتۆنۆمی بوو، دەكرێ بڵێین ئەتاتورك لێرەدا دوو ڕۆڵی بینیوە یەكەم كوردی بەجۆرێك بۆلای خۆی ڕاكێشاوە بۆ بەدەست هێنانی پشتگری بۆ بزوتنەوەی سەربەخۆی توركیا، لەلایەكی تریش بەبۆچوونی خۆم سەرقاڵكردنی كورد بۆ بەدەست نەهێنانی سەربەخۆی و دانەمەزراندنی دەوڵەتێكی سەربەخۆ، وەك لە بۆچوونەكەشی بەدیار دەكەوێت دەتوانین لەدووخاڵ كورتی بكەینەوە كە دەڵێت: یەكەمیان ئەوەیە كە بە توندی دژایەتی بیرۆكەی “كوردستانی سەربەخۆیە” و ئەوانەی كاری بۆ دەكەن لە نامەكەیدا كە بۆ جەمیل پاشازادەی قاسم بەی ناردووە، ئەم بیرۆكەیەی بە ڕوونی دەنووسێت:”من لەگەڵ ئەو تیۆریەدا نیم كە كورد لە دەوڵەت جیاببێتەوە و كوردستانێكی سەربەخۆ لە ژێر چاودێری بەریتانیا دابمەزرێنێ چونكە ئەم تیۆرییە بە دڵنیاییەوە پلانێكە لەلایەن بەریتانیاوە لە بەرژەوەندی ئەرمەنستان رێكخراوە بۆ ئەوەی دەوڵەتێك بۆ ئەرمەن دروست بكات. بەڵام مستەفا كەمال ئەتاتورك لەنیازی پلانی بەریتانیاكان گەیشتبوو بۆیە ئەمەی ڕەت كردەوە وتی كورد و تورك برای یەكن ڕازی نابینن لەیەكتر جیاببنەوە”. هەرچەندە دەكرا كوردیش لەم بابەتە بەرچاوروونیكی باشی هەبوایە متمانەی زوو بەم جۆر قسەنە ناكردباییە جێگای ئاماژەشە هەندێكیان متمانیان بە مستەفا كەمال ئەتاتورك نەكرد. دەكرێ لەكۆتایی بۆچوونەكەمدا ئەم پرسیار بۆ ئێوەی خوێنەر جێ بهڵێم، ئایا گەر كورد یارمەتی مستەفا كەمال ئەتاتوركی نەدابایە لەدامەزراندنی كۆماری توركیا، پرسی كورد چۆن دەبوو ؟
































































