زاری كرمانجی-دیانا:
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری مینی هەولێر بڵاوی كردەوە: ” لەبەردەوامی کاری پاککردنەوەی کێلگە مینەکانی (چیای گۆرەز) لە گوندی (مەجیداوە) سەر بە ناحیەی (دیانا) کە دەکەونە ناو سنوری ماستەرپلانی پڕۆژەی گەشتیاری سۆران، لە کێلگە مینی (چیای گۆرەزD) کە تیمی مینلابەری دەستی (DE9) کاری لێدەکات، (٢) مینی دژەکەس لە جۆرەکانی V69 و POMZ و (٣٧) پاشماوەی تەقەمەنی جەنگی دۆزرانەوە”٠
ئەوەش خراوەتەڕوو: “لەسەر فەرمانی بەڕێوەبەری گشتی کاروباری مین/هەولێر، تیمی لەناوبردنی کەرەستەی تەقەمەنی رەوانی شوێنەکە کراو مینەکان تەقێنرانەوە و پاشماوەی تەقەمەنییە جەنگیەکانیش گواسترانەوە کۆگای بنکەی چالاکییەکان.