رێبوار حه‌مه‌لاو شوانی
پێكه‌وه‌ژیانی ئاینی و نه‌ته‌وه‌كان ، ڕێگه‌یه‌كی دروسته بۆ بنیاتنانی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی به‌خته‌وه‌ر و شارستانی و بێ گرفت ،چونكه ده‌بێته هۆی كۆكردنه‌وه‌ی تواناكان له بڕی په‌رته‌وازه‌یی و لێك دووركه‌وتنه‌وه ،ئه‌وه‌ش هۆكاری كۆكردنه‌وه‌ی وزه‌كان و ئاراسته‌كردنیانه به‌ره‌و سه‌ركه‌وتن و ته‌بایی و هێز .
هه‌رێمی كوردستان له دێرزه‌مانه‌وه مه‌لبه‌ندی ئه‌و كه‌لتووره جوان و پرشانازییه‌وه بووه ، ئه‌گه‌ر تادوێنی داگیركه‌ران و دوژمنانی هه‌میشه هه‌وڵی ئه‌وه‌یان ده‌دات تا كو راستییه‌كان بشێوێنن و به‌ڵام له ماوه‌ی سێ ده‌یه حكوومرانی گه‌لی كورد ، ده‌رفه‌تێكی باش ڕه‌خسا بۆ پێكه‌وه ژیان و ڕاستییه‌كان له ناو ژینگه‌یه‌كی سیاسی پڕ ئاڵۆز له ناوچه‌كه ، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه له‌م ناوچه‌یه كه هه‌رێمی كوردستانه هه‌موو نه‌ته‌وه جیاواز و ئایینه جیاوازه‌كان به ئازادی خۆیان بیروباوه‌ره‌كانیان په‌یره‌و ده‌كه‌ن ، كه‌س مافی ئه‌وه‌ی دیكه پێشێڵ ناكات ، به‌ڵكو بگره پشتیوان و هاوكاریشیان ده‌كات و هه‌میشه به‌رگریان لێ ده‌كات .
هه‌ر ئه‌وه‌شه مێنبه‌ری مه‌زگه‌وت وكڵیسه‌كان و لاله‌شی ئێزدییه‌كان و ئایین وئایینه‌كانی دیكه ، هه‌ر كامیان به شێوازی خۆیان خواپه‌رستی و نزای خۆیان ده‌كه‌ن ، به پێچه‌وانه‌وه له ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق و هه‌ندێك وڵاتانی ناوچه‌كه پێشێڵی مافی ئه‌و پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئایینیانه ده‌كرێت ، ئه‌وه‌ش بووه‌ته یه‌كێك له خاڵه هه‌ر به‌هێزه‌كانی هه‌رێمی كوردستان وشانازیه‌كی گه‌وره و مێژوویی.
ئاماده‌بونی سه‌رۆك مسعود بارزانی له‌ڕێوه‌رسمی نزای نیشتیمان له كوردستان ، پێشكه‌شكردنی گووتارێكی مێژووی له‌و باریه‌وه، جارێكی هه‌ڵوه‌سته‌ی له سه‌ر ئه‌و بیروباوه‌ری جوانه‌ی بارزانی كه لێ سازكراوه و ڕووناكییه‌كه‌ی وشكۆی باوه‌رداری هه‌موو كوردستانی گڕتۆته‌وه ، ئه‌وه‌ش خۆی له خۆیدا پێمان ده‌لێت ، ئه‌و ووتانه له گه‌نجینه‌ی خواپه‌رستی و مرۆڤایه‌تی ونیشتیمانپه‌وه‌ری بارزانه‌وه هه‌ڵقوڵاوه و زیاتر له دوو سه‌ده‌یه وه‌ك ڕێبازێكی ڕۆحی به بیروباوه‌رێكی به‌هێزو پته‌وی یه‌كتاپه‌رستی و وه‌ك به‌رنامه‌ی ژیانی خه‌ڵك سه‌ریهه‌ڵداوه و به‌رده‌وامه .
رێبازی بارزانی ، ئه‌و ڕێبازه‌یه ، كه به جوانترین شێوه باسی په‌یوه‌ندی نێوان ئافرێنه‌ر و به‌نده‌كانی ده‌كات ، به‌شێوه‌یه‌كی زۆر جوان كه په‌یوه‌ندی نێوان مرۆڤ و مرۆڤ و پێكه‌وه‌ژیان ژیانی ئاشتیانه و یه‌كتر قبووڵ كردن له ژێر ئه‌و بیروباوه‌ری كه سه‌رۆك مسعود بارزانی ئاماژه‌ی پێدا ، ئه‌وه‌یش هه‌موومان له مرۆڤایه‌تیدا خوشك و براین ، ئه‌و ووته‌ی سه‌رۆك بارزانی ، ته‌نها ده‌ربڕینی هه‌ست و سۆز نییه ، به‌ڵكو گێرانه‌وه‌ی ئه‌و مێژووه جوان و پرشانازی و راستییه‌یه، كه گه‌لی كورد به درێژایی مێژووی له‌گه‌ڵ هه‌موو پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئایینه‌كانی دیكه كۆی كردوونه‌ته‌وه و ئه‌م فه‌رهه‌نگه جوانه‌ی ئه‌مڕۆی كوردستانی دروستكردووه .
ووتاره مێژوویی و ئاماژه‌كانی جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی له دوێنی وئه‌مڕۆی نزای نیشتیمان ، ئاماژه‌یه‌كی ڕوونه بۆ ئاسۆیه‌كی روون بۆ كوردوكوردستان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا. به‌تایبه‌تی كه دوای زیاتر له یه‌ك سه‌ده هه‌وڵی نكۆڵی‌كردن و ئه‌و سته‌مكارییانه‌ی كه داگیركه‌ران و نه‌یاران به‌رانبه‌ر به گه‌لی كورد ، ئه‌نجامدا ، به‌ڵام رۆژ به رۆژ سیمای جوانی مرۆڤدۆستی و پێكه‌وه‌ی ژیانی ئاشتیانه‌ی كوردستان بۆ هه‌موو وڵاتانی ناوچه‌كه و دوونیا ڕوون ده‌بێته‌وه و ده‌بنه گه‌واهیده‌ر بۆ گه‌لی كورد ، له هه‌مانكاتیشدا كوردستان وه‌ك ناوچه‌یه‌كی متمانه‌پێكراوه وجیاواز له هه‌موو ناوچه و گه‌ل و نه‌ته‌وه‌كانی تر كه ناتوانن به ئاسووده‌یی و پێكه‌وه‌ژیان بژین ، رۆژ به رۆژ له پێشكه‌وتن و گه‌شه‌سه‌ندن ده‌بێت، كاتی ئه‌وه‌ش هاتووه ، كه ئیتر تا كه ڕێگه وباشترین ڕێگه‌ش گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ یه‌كتر قبووڵكردن و خاك و مافی داگیركراو و پێكه‌وه‌ژیانی ئاره‌زوومه‌ندانه له پێناو ئاشتییه‌كی به‌رده‌وام .