زارى کرمانجى:
بۆ ئەم چەند رۆژەی كە خۆڵبارین هەیە، هۆشداری و رێنمایی بە هاووڵاتییان دەدرێت، تا خۆیان بپارێزن بە تایبەتی ئەو كەسانەی نەخۆشی سییەكانیان هەیە.
بۆ ئەم مەبەستەش بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر كاریگەرییە مەترسییەدارەكانی بۆ سەر تەندروستی بڵاو كردەوە.
لە رێنماییەكاندا هاتووە ، خۆڵبارین دەبێتە هۆی چەندین نەخۆشی لەمانە : هەستیاری و پێڵووی چاوەکان سوور دەبنەوە و تووشی خوران دەبن. هەروەها هەستیاریی لووت و بەتایبەتتر ناوپۆشی لووت سوور دەبێتەوە و تووشی هەوکردن دەبێت، بەمەش گیرانی لووت دروست دەبێت و کەسەکە تووشی تەنگەنەفەسی دەبێت.
زیاتر لە ڕێنماییەکاندا هاتووە، كاریگەری لەسەر فشاری خوێن و خوێنبەربوون و هەوکردنی گوێچکەی ناوەڕاست هەیە، زۆر جار دەرەنجامی ئەو خۆڵبارینەیە و کاریگەریی لەسەر ئەو کەسە دروست دەکات. ئەو کەسانەی تەنگەنەفەسن و ڕەبۆیان هەیە، لەگەڵ ئەم خۆڵبارینەدا حاڵەت و نیشانەکانیان زیاد دەکات
هەروەها ئاماژە بەوەشكراوە، زۆرجار دەبێتە هۆی خورانی پێست و سوربوونەوە و نەخۆشیی ئەکزیما و کاریگەریی لەسەر کۆئەندامی هەناسەدان و سییەکان دروست دەکات و بەمەش کەسەکە تووشی کۆکە و پژمین و ناڕەحەتییەكی زۆر دەبێت، چونکە ئەو دەنکۆڵانە هەڵگری میکرۆب و بەکتریان.
بۆ ئەم مەبەستە تەندروستی هاووڵاتییان ئاگاداردەكاتەوە ئەم چەند ڕێنوێنییە پەیڕەو بکەن: داخستنی دەرگا و پەنجەرە و پاککردنەوەی شوێنی خۆڵبارین، بەتایبەت بۆ ئەو کەسانەی لە ماڵەوەن. لە کاتی چوونە دەرەوە دەمامک ببەسترێ و خۆت و شوێنی مانەوە بە بەردەوامی ڕووپۆش بکەی. دەرگا و پەنجەرەكان دابخە و ئەگەر بۆ حاڵەتی زۆر پێویست نەبێت مەچۆرە دەرەوە. زۆر خواردنەوەی شلەمەنی، بەتایبەت لە کاتی شۆفێری و چوونە دەرەوە هەوڵبدرێت هەوای ناو ئۆتۆمبێل بکرێتەوە.
ئەوەش باسکراوە، خواردنی میوە و سەوزە بە بەردەوامی. تێکەڵ نەبوونی هاووڵاتییان و مامەڵە نەکردنیان لەگەڵ سەگ و پشیلە، چونکە ئەو تۆز و خۆڵە لەگەڵ فەرووی ئاژەڵەکان کێشە دروست دەکات.