دیمانە- زاری كرمانجی:
گەیلان سادق، گۆڵپارێزی پێشووی یانەی سۆران و ئێستای یانەی هەندرێن، دانیشتووی سۆران، لە ئێستادا ئاستێكی زۆرباش لە خولی نایابی كوردستان پێشكەش دەكات، هەر بۆیەش وەك باشترین گۆڵپارێز لە لایەن یەكێتی تۆپی پێی كوردستانەوە دیاری كراو و دواتر خەڵاتكرا، ئەو گۆڵپارێزە گوتی: سوپاسی ڕاهێنەرانی گۆڵپارێز دەكەم زۆر ماندوون لە گەڵم و هاندەران لە هەموو سات و كاتێكدا پشتگیرمن بەڵێن دەدەم زیاتر خۆم ماندوو بكەم ئاستی باشتر لە داهاتوو پێشكەش بكەم.
هەروەها گوتیشی خێزانەكەم بەردەوام پشتگیرمە كە ئەمە بۆ من فاكتەرێكی زۆر ئەرێنی و باشە لە ڕووی دەروونییەوە ئارامیم پێ دەبەخشێت.
گەیلان، تاكو ئیستا لە خولی نایابی كوردستان، كەمترین گۆڵی لێ تۆماركراوە و زۆرترین یاری كلین شیتی هەیە، لە كۆی 22 یاری 11 جار كلین شیت بووە، و تا ئیستا تەنها 10 گۆڵی لەسەر تۆمار كراوە كە ئەمەش ژمارەیەكی زۆر كەمە بە بەراورد بە یارییەكانی ڕابردووی یانەكەی.