پشتیوان کەریم – زاری کرمانجی :
سەرباز باڵەکی، سەرۆکی ئەنجوومەنی زێڕنگرانی قەزای ناوەندی ئیدارەی سۆران، ئەمڕۆ یەک شەممە، بە زاری کرمانجی ڕاگەیاند:” نرخی عەیارەکانی زێڕ و ئۆنسە لە ئیدارەی سۆران بەراورد بە دوێنێ گۆڕانکاریان بەسەردا نەهاتووە و بەهاکەیان بە جێگیری ماوەتەوە”.
نرخی عەیارەکانی زێڕیش بەم شێوەیەیی خوارەوەیە:
یەک مسقاڵ زێڕ عەیار 24= 306,000 دینارە.
یەک مسقاڵ زێڕ عەیار 22= 364,000 دینارە.
یەک مسقاڵ زێڕ عەیار 21 =347,000 دینارە.
یەک مسقاڵ زێڕ عەیار 18= 297,000 دینارە.
سەرباز باڵەکی، سەرۆکی ئەنجوومەنی زێڕنگرانی قەزای ناوەندی سۆران دەشڵێت:” بەراورد بە دوێنێ ئاستیان بە جێگیری ماوەتەوە، هاوکات نرخی یەک ئۆنسەی زێڕیش لە بازاڕەکانی جیهاندا 1643 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت”.