زاری كرمانجی-سۆران:
بەگوێرەی یاسای پشووە فەرمییەكان لە عێراق، كۆتا رۆژی هەفتەی داهاتوو لە سەرتاسەری عێراق پشووی فەرمی دەبێت.
پشووەكە دەكەوێتە رۆژی پێنجشەممەی هەفتەی داهاتوو رێكەوتی1-5-2025 كە رۆژی جەژنی كرێكارانە.
بەگوێرەی یاسای پشووە فەرمییەكان لە عێراق، رۆژی 1/5ی هەموو ساڵێك لە رۆژی جەژنی كرێكاراندا لە سەرجەم دامودەزگاكان لە سەرتاسەری عێراق پشووی فەرمی دەبێت.