زاری كرمانجی-سۆران:
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 23ی نیسانی 2025 ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیارانی سه‌ر به كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆیی هه‌لبژاردنه‌كان له عێراق به كۆی ده‌نگ بریاریاندا واده‌ی نوێكردنه‌وه‌ی تۆماری كارتی ده‌نگدانی هاوڵاتییان بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراق بۆ ماوه‌ی مانگێكی تر درێژ بكه‌نه‌وه.
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بەردەوامە لە ئامادەکارییەکانی بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق کە بڕیارە ڕۆژی 2025-11-11، بەڕێوەبچێت، له‌و پێناوه‌شدا ته‌واوی هه‌وڵه‌كانیان خستووه‌ته‌گه‌ڕ تاكو له واده‌ی دیاریكراوی خۆیدا ئاماده بن بۆ به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق.
ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه كۆمیسیۆن دیاری كرد بوو بۆ نوێكردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران ماوه‌ی مانگێك بوو له 25ی ئادار تاكو 24ی نیسان دیاریكرا بوو، به‌ڵام ئه‌و ماوه‌یه به فه‌رمی درێژكرایه‌وه.
هاوكات هه‌ر ئه‌مرۆ بە نووسراوێک، ئەنجوومەنی کۆمیسیارانی سه‌ر به كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆیی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ڕەزامەندیدا بە درێژکردنەوەی پرۆسەی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران بۆ ماوەی مانگێكی تر، کە لە سبەی پێنجشەممەوە 24ی نیسان دەستپێدەکات تاكو 24ی ئایاری 2025 به‌رده‌وامی ده‌بێت.