پشتیوان كەریم- زاری كرمانجی سۆران:
ئەمیر سەلیم شانەدەری بەڕێوەبەری نەوت و كانزاكانی ئیدارەی سۆران، بۆ زاری كرمانجی دەڵێت:” پرۆسەی دابەشكردنی نەوت لە سنووری ئیدارەی سۆران بەردەوامی هەیە، ڕۆژانە نزیكەی 400 هەزار لیتر لە رێگەی بریكارەكانی خۆراكەوە بەسەر هاووڵاتییان دابەش دەكرێت.
شانەدەری ئەوەش دەڵێ:” تا ئێستا دوو ملیۆن لیتر نەوتی سپی دابەشكراوە بەسەر هاووڵاتییان، ئەمڕۆش هەریەك لە قەزاكانی (سۆران، چۆمان، رواندز، مێرگەسۆر) و ناحیەی سیدەكان پرۆسەی دابەشكردنی نەوتی سپی لێ ئەنجام دەدرێت.
لە كۆتاییدا ئەوەشی خستە ڕوو:” پرۆسەی دابەشكردنی نەوتی سپی بە خێرایی و بێ گرفت دابەش دەكرێت”.