مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
وەزارەتی بەرگریی توركیا، كوژرانی عەریفێكی سوپای بە ناوی (بەرات مەجید دای) لە هەرێمی كوردستان ڕاگەیاند .
لە ڕاگەیاندراوەكەی وەزارەتی بەرگریی توركیا ئاماژە بەوە كراوە كە ڕۆژی سێشەممە 22ـی نیسان لە ئەنجامی هێرشێكی چەكدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان بۆ سەر هێزەكانیان لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی چنگ – قوفڵ (هەرێمی كوردستان) سەربازێكیان بە پلەی عەریف بە سەختی بریندار بووە و ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەیەكی شارۆچكەی چەلێ سەر بە پارێزگای جۆلەمێرگی باكووری كوردستان گیانی لەدەستداوە .