مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
بە پێی ڕاگەیاندراوێكی وەزارەتی تەندروستیی عێراق، ژمارەی تووشبووان و مردن بەهۆی تای خوێنبەربوون ڕووی لە بەرزبوونەوە كردووە.
وەزارەتی تەندروستیی عێراق هۆشداری دەدات لە بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبوون و مردن بە پەتای خوێنبەربوون و ڕایدەگەیەنێت “لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا 22 كەس تووشی پەتاكە بوون و سێ كەسیش گیانیان لەدەستداوە.”
لە ڕاگەیاندراوەكەی وەزارەتی تەندروستیی هاتووە تۆماركردنی زۆرترین حاڵەتەكانی پەتایەكە لە سنووری پارێزگای زیقار بووە و قوربانییەكانیش لە پارێزگای كەركووك .