زارى کرمانجى:
سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، پشتگیریی خۆمان بۆ کاردیناڵ لویس ڕافایل ساکۆ دووپات دەکەینەوە بۆ شوێنگرتنەوەی پاپای کۆچکردوو فرانسیس.
سەرۆک وەزیرانی عێراق، محەممەد شیاع سوودانی، لە پلاتفۆڕمی ‘ئێکس’ نووسیویەتی “ئێمە پشتگیریی خۆمان بۆ کاردیناڵ لویس ڕافایل ساکۆ، دووپات دەکەینەوە، وەک تاکە کاندید لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە بۆ شوێنگرتنەوەی پاپای کۆچکردوو فرانسیس (ڕۆحی شاد بێت)، بە لەبەرچاوگرتنی ئامادەبوونی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی و ڕۆڵی لە بڵاوکردنەوەی ئاشتی و لێبوردەیی.”
ئاماژەی بەوەش کردووە “وڵاتەکەمان ‘عێراق’ یەکێکە لەو شوێنانەی کە ڕۆڵەکانی ئاینی مەسیحی بە درێژایی مێژوو بە برایەتیی لەگەڵ ئایینەکانی دیکەدا ژیاون، ئەوەش ئەمڕۆ شوێنکەوتووانی هەموو کڵێساکان لەخۆدەگرێت، بەو خۆشەویستی و برایەتییەی کە لە نێو باوەڕدارانی ئایینە جیاوازەکاندا، نوێنەرایەتی دەکات.”
سەرلەبەیانی ڕۆژی دووشەممە، 21ـی نیسانی 2025، پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان لە ئەسقەفی ڕۆما کۆچی دوایی کرد.
ناوی پاپا فرانسیس، خورخێ ماريۆ بێرگۆلیۆیە لە 17ی کانوونی یەکەمی 1936، لە ئەرجەنتین لەدایک بووە، لە 13ـی ئاداری 2013 بە پاپای ڤاتیکان هەڵبژێردرا.